لێدانی دەرزی هەڵە بووە هۆی گیان لەدەستانی لاوێکی دێهڵۆڕانی

هەنگاو: لاوێکی خەڵکی دێلۆڕان سەر بە پارێزگای ئیلام بە هۆی کەمتەرخەمی و لێدانی دەرزی هەڵە لەلایەن کادری پزیشکییەوە گیانی لەدەستدا.

١٠ بانەمەڕ ٢٧١٩، ١١:٠٢

 

هەنگاو: لاوێکی خەڵکی دێلۆڕان سەر بە پارێزگای ئیلام بە هۆی کەمتەرخەمی و لێدانی دەرزی هەڵە لەلایەن کادری پزیشکییەوە گیانی لەدەستدا.

بە پێی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە (٩ی بانەمەڕی ٢٧١٩/ ٢٩ی ئاوریلی ٢٠١٩)، لاوێکی خەڵکی دێهلۆڕان بە ناوی “عەلی قەدەم ڕەزایی” کوری عەلی ئەکبەر دوای  ئەوەی کە سەردانی نەخۆشخانەی ئەو شارەی کردووە، بە هۆی کەمتەرخەمی کادری پزیشكی و لێدانی دەرزەی هەڵە، گیانی لەدەستدا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو هاووڵاتییە کە دێهیاری ئاوایی” تەم تەم ئاو” بووە، تووشی رشانەوە بووە و دوای چوون بۆ نەخۆشخانەی شوهەدای دێهلۆڕان و بە هۆی لێدانی دەرزی هەڵە دەسبەجێ گیانی لەدەست داوە.

ئێوارەی ڕۆژی چوارشەمە ١٦ی ڕێبەندانی ٢٧١٨، لاوێكی دیکە بەناوی فەرهاد پیشکار کوری محمد هەر لەو نەخۆشانە لە شاری دێهلوڕان بە هۆی دەرزی هەڵە گیانی لەدەست دابوو.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە