لێدانی دەرزی هەڵە بووە هۆی گیان لەدەستدانی هاوڵاتییەکی مەهابادی

هەنگاو:هاووڵاتیەکی شاری مەهاباد، دوای ئەوەیکە سەردانی دوکتوری ددان کردووە، بە هۆی لێدانی دەرزی هەڵە، گیانی لەدەست داوە.

١٣ بەفرانبار ٢٧١٨، ١٥:٠١

 

هەنگاو:هاووڵاتیەکی شاری مەهاباد، دوای ئەوەیکە سەردانی دوکتوری ددان کردووە، بە هۆی لێدانی دەرزی هەڵە، گیانی لەدەست داوە.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، هاووڵاتییەکی خەڵکی ئاوایی“مرسێ“ بە ناوی ”خالد محەمەدی“ دوای ئەوەیکە سەردانی دکتوری ددانی کردووە، بە هۆی لێدانی دەرزی هەڵە گیانی لەدەست داوە.

بەرپرسی تۆڕی بێهداشت و دەرمانی مەهاباد وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەو هەواڵە  ڕایگەیاندووە شوینی کاری ئەو پزیشکە، لەسەر ئەو باباەتە داخراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە