لێکۆڵەرێکی کورد دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانە کرا

هەنگاو: نووسەر و لێکۆڵەرێکی خەڵکی خوڕەمئاوا ناوەندی پارێزگای لوڕستان کە پێشتر لەلایەن دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئێرانەوە حوکمی بەندکرانی

٣ خەزەڵوەر ٢٧١٩، ١٠:٥٩

 

هەنگاو: نووسەر و لێکۆڵەرێکی خەڵکی خوڕەمئاوا ناوەندی پارێزگای لوڕستان کە پێشتر لەلایەن دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئێرانەوە حوکمی بەندکرانی بە سەردا سەپابوو، دەستبەسەر کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ١ی خەزەڵوەری ٢٧١٩ (٢٣ی ئۆکتۆبری ٢٠١٩)، ”ئەمین ماسووری“ نووسەر و لێکۆڵەری کوردی خەڵکی خوڕەمئاوا، بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی کە ٢ ساڵە، دەستبەسەر و بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە گوازراوەتەوە.

ئەمین ماسووری ڕۆژی سێشممە ٢٦ی بەفرانباری ٢٧١٧ (١٦ی ژانویەی ٢٠١٩) لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی خوڕەمئاوا دەستبەسەر و دوای مانگێک بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.

ناوبراو دواتر لەلایەن لقی دووهەمی داگای شۆڕشی خوڕەمئاوا بە تۆمەتی ”پڕوپاگەندە دژی نیزام“ و ”بێ ڕێزی بە ڕێبەری ئێران“ حوکمی ٢ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپا.

ئەمین ماسووری چەندین کتێبی وەکوو ”موسیقای لوڕستان، فێروونی دهۆڵ و خونیاگەرانی زاگرۆسی چاپ کردووە بەرپرسی حەفتەنامەی “نیش قلم“ بووە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە