لە بانە ژنێک بە هۆی پشتگیری لە مانگرتن دەستبەسەر کرا

هەنگاو: هێزە ئەمنیەکانی حکوومەتی ئێران ژنێکی خەڵکی بانەیان دەستبەسەر لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ کردووە.

٥ بانەمەڕ ٢٧١٨، ١٤:٣٣

 

هەنگاو: هێزە ئەمنیەکانی حکوومەتی ئێران ژنێکی خەڵکی بانەیان دەستبەسەر لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ کردووە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی “هەنگاو”، ڕۆژی سێشەممە (٤ی بانەمەڕی ٢٧١٨/ ٢٤ی ئاوریلی ٢٠١٨)، هێزەئەمنیەکانی ئێران لە شاری بانە ژنێکی گەنجیان بە ناوی “ڕەعنا موحەممەدی” لە ناوەندی ئەم شارە دەستبەسەر کردووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ڕەعنا بە هۆی پشتیوانی لە مانگرتنی کاسبکاران و هاندانی خەڵک بۆ پشتگیری مانگرتنەکان لە ناوەندی شاری بانە دەستبەسەر کرا.

ڕەعنا موحەممەدی دوای چەند کاتژمێر دەستبەسەر کران و لێکۆڵینەوە بە شێوە کاتی ئازاد کرا.

بە پشت بەستن بە ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئاماری “هەنگاو” لە سەرەتای دەسپێکی مانگرتنی کاسبکاران لانیکەم ٢٠ هاووڵاتی کورد لە شارەکانی بانە، سەردەشت، مەریوان، سەقز و جوانڕۆ دەستبەسەر کراون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە