لە بانە ئەندامێکی سپای پاسداران درایە بەر دەستڕێژی گوللە

هەنگاو:شەوی ڕابردوو ئەندامێکی سپای پاسداران لە شاری بانە لەلایەن چەکدارانی نەناسراوەوە درایە بەر دەستڕێژی گوللە.

٢٣ بەفرانبار ٢٧١٩، ١٠:٤٨

 

هەنگاو:شەوی ڕابردوو ئەندامێکی سپای پاسداران لە شاری بانە لەلایەن چەکدارانی نەناسراوەوە درایە بەر دەستڕێژی گوللە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، شەوی یەکشەممە ٢٢ی بەفرانباری ٢٧١٩ (١٢ی ژانویەی ٢٠٢٠)، ئەندامێکی سپای پاسداران بە ناوی ”کەریم مەحموودی“ کوڕی شەریف لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە درایە بەر دەسترێژی گوللە و بە سەختی بریندار کراوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو بارەوە بە هەنگاوی ڕاگەیاند کە، ئەو ئەندامەی سپای پاسداران لە جووتسایدی بەلالی حەبەشی کەوتووەتە بەر دەستڕێژ و ئێستا لە نەخۆشخانەی بانە لە ژێر چاوەدێریی پزیشکیدایە.

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هیچ حیزب و لایەنێک بەرپرسیارێتی ئەو هێرشەی بە ئەستۆ نەگرتووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە