لە بەندیخانەی زەنجان تەنیا بەندکراوە کوردەکان لە مەرەخەسیی رەمەزان بێبەش کران

هەنگاو: سەرەڕای رەزامەندیی دەزگای دادوەریی شاری زەنجان بۆ پێدانی مەرەخەسی بە بەندکراوانی بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە، بەرپرسانی بەندیخان.

١٣ جۆزەردان ٢٧١٨، ١٣:٣٢

 

هەنگاو: سەرەڕای رەزامەندیی دەزگای دادوەریی شاری زەنجان بۆ پێدانی مەرەخەسی بە بەندکراوانی بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە، بەرپرسانی بەندیخانە تەنیا مەرەخەسی بە بەندکراوە کوردەکان نادەن.

بەپێی راپۆرتی رێکخراوی مافی مرۆڤی “هەنگاو”، لە ماوەی رۆژانی رابردوودا دەزگای دادوەریی حکومەتی ئێران لە زەنجان بەهۆی مانگی رەمەزانەوە بڕیاری بۆ پیدانی مەرخەسی بۆ زۆربەی بەندکراوانی بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە دەرکرد.

بە گوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بەندیخانەی زەنجان، بەرپرسی بەندیخانەی زەنجان بەناوی سادقی فەر، جگە لە بەندکراوە کوردەکان سەرجەم بەندکراوانی دیکەی ناردۆتە مەرەخەسی و بەندکراوە کوردەکانی لەمەرەخەسی بێبەش کردووە.

یەکێک لە بەندکراوە کوردەکانی زیندانی زەنجان بە هەواڵنێری “هەنگاو”ی راگەیاند، کە نزیک بە ٣٠ بەندکراوی کورد لەم بەندیخانەیەدا دەستبەسەرن کە لەگەڵ هەڵاواردن و زەخت و فشار و لە هەموو مافی بەندکراوێک بێبەرین.

زۆربەی ئەو کەسانە بەهۆی گواستنەوەی کەلوپەلی "قاچاخ" دەستبەسەر کراون و بەپێی یاسا هەر دوو مانگ جارێک ئیزنی چاوپێکەوتن و ملاقاتیان بنەماڵەکەیان هەیە، بەڵام دەبێ بنەماڵەکانیان بۆ ملاقات لەگەڵ رۆڵەکانیان سەردانی دادگا ئەو شارەی کە تێدا دەستبەسەر کراون بکەن و بە رەزامەندیی دادگا چاویان بە رۆڵەکانیان بکەوێ.

ئەو سەرچاوەیە لە درێژەدا گوتیشی کە بەرپرسانی بەندیخانە بە ئاشكرا هەڵسووکەوتی ناردوست لەگەڵ بەندکراوە کوردەکان دەکەن و لە هەموو مافیەکانی بەندکراوێک بێبەش کراون  و تەنانەت دژایەتیی داوای راگواستن بۆ بەندیخانەی شارەکەی خۆیان لە کوردستان دەکەن.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە