لە بەڵگەنامەی مردنی حەیدەر قوربانی هۆکاری مردنەکەی نادیار ڕاگەیەندراوە + بەڵگە

فەرمانەگی تۆمارکردنی باری کەسێتی کامێران وێڕای ئاگادار بوون لە هۆکاری مردنی حەیدەر قوربانی بەندکراوی سیاسیی کورد کە ڕیکەوتی ١٨ی سەرماوەز لە بەندیخانە

١٩ بەفرانبار ٢٧٢١، ١٠:٢٢

 

فەرمانگەی تۆمارکردنی باری کەسێتی کامێران وێڕای ئاگادار بوون لە هۆکاری مردنی حەیدەر قوربانی بەندکراوی سیاسیی کورد کە ڕیکەوتی ١٨ی سەرماوەز لە بەندیخانەی سنە لەسێدارە درا،هۆکاری مردنەکەی نادیار ڕاگەیاندووە.

هەنگاو وێڕای شەرمەزارکردنی ئەم کردەوە دزێوەی فەرمانگەی باری کەسێتی شاری کامێران،   لەسەر ئەو بڕوایەیە کە کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ترسی بەدواداچوونی دۆسیەی لەسێدارەدانی ئەو بەندکراوانەی کە  بە نایاسایی سزای سێدارەیان بە سەردا سەپاوە لەلایەن ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانەوە، دەیهەوێ بەڵگەکانی ئەم تاوانانە بسڕێتەوە.

سەرەڕای ئەوانەش، بە پێی هەموو بەڵگەکان و بەڵگەنامە نێودەوڵەتییەکانی وەک ڕاگەیاندراوی ڕاپۆرتنووسانی تایبەت بە مافی مرۆڤ لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و  ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی، حەیدەر قوربانی لە پڕۆسەیەکی تەواو ناشەفاف و نادادپەروەرانە و نایاساییدا سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپاوە و بە بێ تێپەڕاندنی ڕێوشوێنە یاسایییەکان و بە نهێنی لەلایەن بەرپرسانی دادگوستەریی سنەوە لە ڕێکەوتی ٢٨ سەرماوەزی ٢٧٢١ دا سزاکەی لەسەر جێبەجێ کراوە.

حەیدەر قوربانی کە رۆژی ٢٥ی رەزبەری ٢٧١٦( ١٦ی ئوکتوبری ٢٠١٦) لە گەڵ برایەکی خێزانیدا بە ناوی " مەحموود سادقی" لە ماڵەکەیدا دەستبەسەر کرابوون، چەندین مانگ لە ژووری تاکەکەسیدا و بە وتەی کەسە نزیکەکانیان لە ژێر توندترین ئەشکەنجەی جەستەیی و رۆحیدا بوون و لە ئاکامدا حەیدەر قوربانییان ناچار کرد کە لە کاناڵی ئینگلیزی زمانی پرێس تیڤی بە زۆرەملێ دانپێدانان بکات.

حەیدەر قوربانی مانگی ڕێبەندانی ٢٧١٩ (ژانویەی ٢٠٢١) لەلایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی سنە بە سەرۆکایەتی دادوەر سەعیدی ە تۆمەتی “بەغی” و “هاوکاری و ئەندامەتی لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران” سزای سێدارەی بەسەردا سەپا و ئەم سزایە ٨ی ڕێبەندانی هەمان ساڵ (٢٨ی ژانویه) بە فەرمی بەناو براو لە بەندیخانەی سنە ڕاگەیەندرا.

سزای سێدارەی حەیدەر قوربانی، ڕۆژی پێنجشەممە ١٦ی گەلاوێژی ٢٧٢٠ (٦ی ئاگۆستی ٢٠٢٠)، لەلایەن لقی ٢٧ی دیوانی بەرزی وڵاتی ئێرانەوە پەسەند کراوە و پارێزەرەکانی ئەو حوکمەیان بە بنەماڵەی ڕاگەیاندبوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە