لە خۆپیشاندانەکانی لوڕستان هاووڵاتییەک کوژرا

هەنگاو: لە خۆپیشاندانەکانی شەوی ڕابردووی شاری ئەلیگوودەرز سەر بە پارێزگای لوڕستان لانیکەم هاووڵاتییەک بە ت

١ گەلاوێژ ٢٧٢١، ١٩:٢٥

 

هەنگاو: لە خۆپیشاندانەکانی شەوی ڕابردووی شاری ئەلیگوودەرز سەر بە پارێزگای لوڕستان لانیکەم هاووڵاتییەک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، شەوی پێنج شەممە ٣١ی پووشپەڕی ٢٧٢١ (٢٢ی جولای ٢٠٢١)، لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە خۆپیشاندانی هێمنانەی خەڵکی ئەلیگودەرز  کە بە هۆی کیشەی کەم ئاوی و پشتیوانی لە خەڵکی عەرەبی ئەهواز هاتبوونە سەر شەقام، خۆپیشاندەرێک گیانی لە دەست دا و زیاتر لە ١٠ کەسی دیکەش بریندار بوون.

ناسانەمی ئەو هاووڵاتییە کە لە خوپیشاندانەکانی ئەلیگوودەرز کوژراوە و بۆ هەنگاو ئاشکرا بووە “ئومید ئازەرەخش” تەمەن ٢٣ ساڵ ڕاگەیەندراوە. هەروەها زیاتر لە ١٠ هاووڵاتیی دیکەش بریندار بوون.

سەرهەنگ عەلی گەڵاڵی، جێگری فەرماندەی ئینتزامی پارێزگای لوڕستان لە وتوێژێکدا  لەگەڵ هەواڵدەریی تەسنیم کوژرانی یەکێک لە خۆپیشاندەرەکانی پشتڕاست کردووەتەوە و وتوویە کە کەسانی نەناسراو تەقەیان لێکردووە.

هەر لەو پەیوەندییەدا هێندێک سەرچاوە باس لە کوژرانی دوو خۆپیشاندەر دەکەن کە ئەو زانیاریانە بۆ هەنگاو پشتڕاست نەبووەتەوە.

خۆپیشاندانی هێمنانەی بە نیسبەت کێشەی کەم ئاوی نزیکەی ١٠ ڕۆژە لە پارێزگای خوزستان دەستی پێکردووە و لانیکەم ٧ هاووڵاتی لە شارە جیاجیاکانی ئەو پارێزگایە بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژراون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە