لە دوو حەفتەدا پێنج مێرمنداڵ کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە

هەنگاو: بە ئەژمارکردنی خۆکوشتنی مێرمنداڵێکی تەمەن ١٨ ساڵ لە شاری پیرانشار، تەنیا لەماوەی دوو حەفتەی ڕابردوودا پێنج مێرمنداڵ کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

١٣ بەفرانبار ٢٧١٨، ١٧:٢٣

 

هەنگاو: بە ئەژمارکردنی خۆکوشتنی مێرمنداڵێکی تەمەن ١٨ ساڵ لە شاری پیرانشار، تەنیا لەماوەی دوو حەفتەی ڕابردوودا پێنج مێرمنداڵ کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە (١٢ی بەفرانباری ٢٧١٨ / ٢ی ژانویەی ٢٠١٩)، مێرمنداڵێکی خەڵکی پیرانشار بە ناوی ”ئارەش خزری بۆکانی“ کوڕی تاهیر کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئارەش بە هۆی کێشەی خێزانی لە سەر بینای ”گلهای پیرانشهر“ خۆی فڕێ داوەتەوەتە خوارەوە و دەستبەجێ گیانی لە دەست داوە.

بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لەناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، تەنیا لە ماوەی دوو حەفتەی ڕابردوودا، پێنج مێرمنداڵی تەمەن ژێر ١٨ ساڵی کورد لە شارەکانی مەهاباد، پیرانشار، سەردەشت و مەریوان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە