لە دوو ڕۆژدا ٧ هاووڵاتیی کورد لەسێدارە دران

هەنگاو: دوو بەندکراوی خەڵکی کرماشان و لوڕستان لەسێدارە دران و بە ئەژمار کردنی ئەم دوو حاڵەتە، لە ماوەی دوو ڕۆژدا ٧ بەندکراوانی کورد لە سێدارە دراون.

٤ ڕەزبەر ٢٧١٩، ١٠:٢٠

 

هەنگاو: دوو بەندکراوی خەڵکی کرماشان و لوڕستان لەسێدارە دران و بە ئەژمار کردنی ئەم دوو حاڵەتە، لە ماوەی دوو ڕۆژدا ٧ بەندکراوی کورد لە سێدارە دراون.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەرلەبەیانی دوێنێ چوارشەممە ٣ی ڕەزبەر(٢٥ی سێپتامبری ٢٠١٩) حوکمی سێدارەی هاووڵاتیەکی خەڵکی بروجێرد سەر بە پارێزگای لورستان بە ناوی “سوڵتان فەتحی ڕاد” لە بەندیخانەی ناوەندەی ئەو شارە بەڕێوەچوو.

سوڵتان فەتحی ڕاد خەڵکی بروجێرد بووە بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکان ماوەی ٤ ساڵە لە بەندیخانە بوە و حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپابوو.

هەمان ڕۆژ، بەندکراوێکی خەڵکی کرماشان بە ناوی “موجتەبا سولەیمانی” تەمەن ٣١ ساڵ لە گرتووخانەی ڕەجایی شاری کەرەج بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست لەسێدارە دراوە.

هەروەها، ڕۆژی ڕابردوو حوکمی سێدارەی سێ هاووڵاتی دیکە بەناوەکان رەئوف ئازادیخا، ئیبراهیم ئەحمەدیپوور، شەهاب محەمەدپوور بە تۆمەتی مادەی هۆشبەر و بەندکراوێکی خەڵکی سەڵماس بە ناوی عەلی عەمیزادە بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست لە بەندیخانەکانی  ئورمیە و سەڵماس بەڕێوەچوو.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ژنێکی خەڵکی سنە بە ناوی لەیلا زەرئەفشان لە بەندیخانەی ناوەندی سنە لە سێدارە درا.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە