لە دیواندەرە ژنێکی دوو گیان بە دەستی براکەی خنکێندرا

هەنگاو: ژنێکی دووگیانی خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی دەورووبەری دیواندەرە سەر بە پارێزگای سنە بە دەستی براکەی کوژرا.

٢٠ پووشپەڕ ٢٧١٩، ٢٢:٣٩

 

هەنگاو: ژنێکی دووگیانی خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی دەورووبەری دیواندەرە سەر بە پارێزگای سنە بە دەستی براکەی کوژرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنج شەممە (٢٠ی پووشپەڕی ٢٠١٩ / ١١ی ژوئیەی ٢٠١٩)، ژنێکی لاوی خەڵکی گوندی تازاوای دۆڵەڕەش سەر بە دیواندرە بە ناوی ”زارا ڕەسووڵی“ بە دەستی براکەی بە ناوی ”عەبدول ڕەسووڵی“ خنکێندراوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەوبارەوە بە هەنگاوی ڕاگەیاند کە، عەبدوڵ ڕەسووڵی لەگەڵ هاوژینی زارا کە ئامۆزای خۆیان بووە بە ناوی ”حەبیبوڵڵا ڕەسووڵی“ کێشەی هەبووە و گوشاری خستووەتە سەر زارا کە لە هاوژینەکەی جیابێتەوە و ناوبراویش حازر نەبووە کە ئەو کارە بکات.

ئەو سەرچاوەیە وتیشی کە زارا دووگیان بووە و دایکی منداڵێکی تەمەن ١٢ ساڵیش بووە دوای ئەوەی بە قسەی براکەی نەکردووە، لەلایەن ناوبراوەوە خنکێندراوە.

هاوژینی زارا شوان بووە و لەکاتی کوژرانی ناوبراو لە ماڵ نەبووە و بە وتەی سەرچاوەکانی هەنگاو، بکوژ خۆی ڕادەستی بنکەی پۆلیسی هەزارکانیان کردووە.

 

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە