لە درێژەی دەستبەسەر کردنی لاوانی پیرانشار چوار کەسی دیکە دەستبەسەر کران

هەنگاو: لە درێژەی دەستبەسەر کردنی لاوانی بەخشی لاجانی پیرانشار دوو لاوی دیکە دەستبەسەر کران و بەم پێیە ژمارەی د.

٩ ڕێبەندان ٢٧١٨، ١٠:١٤

 

هەنگاو: لە درێژەی دەستبەسەر کردنی لاوانی بەخشی لاجانی پیرانشار دوو لاوی دیکە دەستبەسەر کران و بەم پێیە ژمارەی دەستبەسەر کراوان گەیشتە چوار کەس.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە (٨ی بەفرانباری ٢٧١٨ / ٢٨ی ژانویەی ٢٠١٩)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشار لاوێکی خەڵکی بەخشی لاجانی ئەو شارەیان بە ناوی ”ڕزگار محەمەدی“ دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە.

لەلایەکی دیکەوە، ڕۆژی هەینی (٥ی ڕێبەندان / ٢٥ی ژانویە) لاوێکی دیکەی خەڵکی لاجان بە ناوی “یوسێف ڕەسووڵی”  کوڕی فارۆق لەلایەن ئەو هێزانەوە بە تۆمەتی هاوکاری کردنی حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.

پێشتر و لە ڕێکەوتی ٣ێ ڕیبەندان عادڵ قادری و لە ڕێکەوتی ٢٧ی بەفرانبار موسا ئیسماعیلی خەڵک گوندی پەسوێی بەخشی لاجان دەستبەسەر کرابوون.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە