لە ساڵی ٢٠١٨ دا ١٦ هاووڵاتیی مەدەنیی کورد بە تەقەی هێزەکانی ئێران بوونەتە قوربانی + ناوەکان

هەنگاو: لەماوەی ساڵی ڕابردووی زایینیدا، هێزە چەکدارەکانی ئێران بە تەقەی ڕاستەوخۆی خۆیان لانیکەم ٩ هاووڵاتیی کوردیان کوشتووە.

١٣ بەفرانبار ٢٧١٨، ١٨:١٧

 

هەنگاو: لەماوەی ساڵی ڕابردووی زایینیدا، هێزە چەکدارەکانی ئێران بە تەقەی ڕاستەوخۆی خۆیان لانیکەم ٩ هاووڵاتیی کوردیان کوشتووە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەماوەی ساڵی ٢٠١٨ی زایینیدا، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنوورەکانی کوردستان لانیکەم ١٦ هاووڵاتیی کوردیان داوەتە بەر دەستڕێژی گوللە کە ٩ کەسیان گیانیان لە دەست داوە ٧ کەسی دیکەیان بریندار بوون.

لە کۆی ئەو کەسانەی کە بوونەتە قوربانی، ١٠ کەسیان بە دەستی هێزە ئینتزامییەکان کوژراون و یان بریندار بوون و ٦ کەسی دیکەیان لەلایەن سپای پاسدارانەوە کراونەتە ئامانج.

زۆرترین هاووڵاتی لە سنووری پارێزگای کرماشان بوونەتە قوربانی کە لەماوەی ساڵی ٢٠١٨ دا ٥ هاوولاتیی مەدەنی لە وپارێزگایە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژراون و ٣ هاووڵاتیی دیکەش بریندار بوون.

بۆ دانلۆدی فایلی PDFی ناوی قوربانیەکان و زانیاری زیاتر لەسەریان لە سەر لینکی خوارەوە کلیک بکەن.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە