لە سنووری بانە دوو کۆڵبەر بە تەقەی هێزەکانی ئێران بوونە قوربانی

هەنگاو: دوو کۆڵبەری خەڵکی بانە کە یەکێکیان باوکی پێنج منداڵ بووە بەتەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژران.

٢٣ سەرماوەز ٢٧١٨، ٢١:١٦

 

هەنگاو: دوو کۆڵبەری خەڵکی بانە کە یەکێکیان باوکی پێنج منداڵ بووە بەتەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژران و بریندار بوون.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، شەوی هەینی (٢٣ی سەرماوەزی ٢٧١٨/ ١٤ی دێسامبری ٢٠١٨)، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری هەنگەژاڵی بانە دەستەیەک لە کۆڵبەرانی کوردیان داوەتە بەر دەستڕێژی گوللە و لەئاکامدا دوو کۆڵبەر بوونەتە قوربانی.

هەواڵنێری هەنگاو لە شاری بانە ناسنامەی ئەو کۆڵبەرەی کە گیانی لە دەست داوە ”ڕەحمان کتابی“ تەەن ٤٥ ساڵ و کۆڵبەرەش کە بریندار بووە ”محەمەد مەعرووفی“ تەمەن ٢٠ ساڵ ڕاگەیاندووە.

محەمەد مەعرووفی گوازراوەتەوە بۆ ناوەندە دەرمانییەکان و باری تەندروستی ناجێگیرە.

ڕەحمان کتابی خێزاندار و باوکی پێنج منداڵ بووە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەسەرەتای ئەمساڵی زایینییەوە ٣٠ کۆڵبەر لە سنوورەکانی شاری بانە بوونەتە قوربانی کە ٦ کەسیان گیانیان لە دەست داوە و ٢٤ کەسیان بریندار بوون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە