لە سنووری بانە لە مەودای پێنج مەترییەوە تەقە لە کۆڵبەرێک کرا و پێکرا

هەنگاو: کۆڵبەرێکی خەڵکی سەقز لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی شاری بانە بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کرا.

١٧ پووشپەڕ ٢٧٢١، ١٠:٠٥

 

هەنگاو: کۆڵبەرێکی خەڵکی سەقز لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی شاری بانە بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، شەوی سێشەممە ١٥ی پووشپەڕی ٢٧٢١ (٦ی جولای ٢٠٢١)، هێزە چەکدارەکانی جێگیر لە پایگای هەنگەژاڵی بانە تەقەیان لە ژمارەیەک کۆڵبەر کردووە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک بە سەختی بریندار بووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، لە ئاکامی ئەو دستڕێژهەدا کۆڵبەرێک بە ناوی “محەمەد بەهرامی” خەڵکی گوندی “باخچەڵە”ی سەقز لە مەودای ٥ مەترییەوە پێکراوە و لاقی بە سەختی بریندار بووە.

محەمەد بەهرامی بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی سەلاحەدینی ئەیووبی بانە و لەژێر چاوەدێریی پزیشکیدایە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە