لە سنووری شنۆ کۆڵبەرێک کوژرا

هەنگاو: کۆڵبەرێکی خەڵکی شنۆ، بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە، لە ناوچە سنوورییەکانی ئەم شارە، کوژرا.

٢٨ خەزەڵوەر ٢٧٢٠، ٢١:٥٩

 

هەنگاو: کۆڵبەرێکی خەڵکی شنۆ، بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە، لە ناوچە سنوورییەکانی ئەم شارە، کوژرا.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ٢٨ی خەزەڵوەری ٢٧٢٠ (١٨ی نۆڤامبەری ٢٠٢٠) هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری شاری شنۆی سەر بە پارێزگای ئورمیە، دەسڕێژیان لە گرووپێک کۆڵبەر کردووە و لە ئەنجامی ئەو دەسڕێژەدا کۆڵبەرێک کوژراوە.

ناسنامەی ئەو کۆڵبرە  کە خێزاندار  و باکوی منداڵێکە، "وەسیم فەردینزادە" خەڵکی گوندی پرداوێ ڕاگەیەندراوە.

بە گوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە چەکدارەکانی ئێران بە بێ هیچ ئاگادار کردنەوەیەک دەسڕێژیان لەو کۆڵبەرانە کردووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە