لە سنووری نەوسوود کۆڵبەرێک بەهۆی بەربوونەوە بریندار بوو

هەنگاو: کۆڵبەریکی خەڵکی سەلاسی باوەجانی لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی نەوسوود بە هۆی بەربوونەوە لە هەڵدێرێکەوە بریندار بوو.

٧ پووشپەڕ ٢٧٢١، ٢١:٣٨

 

هەنگاو: کۆڵبەریکی خەڵکی سەلاسی باوەجانی لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی نەوسوود بە هۆی بەربوونەوە لە هەڵدێرێکەوە بریندار بوو.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ٧ی پووشپەڕی ٢٧٢١ (٢٨ی ژوئەنی ٢٠٢١)، کۆڵبەرێکی خەڵکی سەلاسی باوەجانی بە ناوی “نەسروڵڵا حەمیدی” لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی شارۆچکەی نەوسوود  بە بریندار بوو.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، نەسروڵڵا حەمیدی بە هۆی بەربوونەوە لە هەڵدێرێکەوە بریندار بوو و بەمەبەست چارەسەریی پزیشکی بۆ نەخۆشخانەی تاڵقانی کرماشان گوازرایەوە. باری تەندوستی ناوبراو جێگیر ڕاگەیەندراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە