لە سنووری نەوسوود کۆڵبەرێک گیانی لە دەست دا

هەنگاو: کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی سەلاسی باوەجانی لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی نەوسوود بەربوویەوە و گیانی لە دەست دا.

٢٢ جۆزەردان ٢٧٢١، ٠٩:١٤

 

هەنگاو: کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی سەلاسی باوەجانی لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی نەوسوود بەربوویەوە و گیانی لە دەست دا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە ٢٢ی جۆزەردانی ٢٧٢١ (١٢ی ژوئەنی ٢٠٢١)، کۆڵبەرێک بە ناوی “حەمید وەیسی” لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی نەوسوود سەر بە پارێزگای کرماشان بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزایی گیانی لە دەست دا.

سەرچاوەکانی هەنگاو ڕایانگەیاندووە کە حەمید وەیسی خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی شاری سەلاسی باوەجانی بووە.

تەرمی ئەم کۆڵبەرە لەلایەن خەڵکی ناوچەکەوە بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی شاری پاوە گوازراوەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە