لە سنووری کرماشان کۆڵبەرێک کوژرا

هەنگاو: کۆڵبەرێک لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی شاری سەرپێڵی زەهاو سەر بە پارێزگای کرماشان بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا.

٦ جۆزەردان ٢٧٢١، ١٦:٥٠

 

هەنگاو: کۆڵبەرێک لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی شاری سەرپێڵی زەهاو سەر بە پارێزگای کرماشان بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ٥ی جۆزەردانی ٢٧٢١ (٢٦ی مەی ٢٠٢١)، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری “تەنگ حەمام”ی سەرپێڵی زەهاو تەقەیان لە کۆڵبەران کردووە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێکی گەنج گیانی لە دەست داوە.

هەواڵنێری هەنگاو لە شاری سەرپێڵی زەهاو ناسنامەی ئەو کۆڵبەرەی “قوباد ڕەحمانی” تەمەن ٢٨ ساڵ و خەڵکی ئاوای “ڕەمک”ڕاگەیاندووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەکان بە بێ هیچ ئاگادار کردنەوە و وریا کردنەوەیەک تەقەیان لەو کۆڵبەرە کردووە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی بانەمەڕی ئەمساڵدا لانیکەم ٢٤ کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون یان بریندار بوون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە