لە سنوورەکانی سەردەشت کۆڵبەرێک بریندار کرا

هەنگاو: کۆڵبەرێکی خەڵکی سەردەشت بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کرا.

٧ بانەمەڕ ٢٧٢١، ٠٩:١٩

 

هەنگاو: کۆڵبەرێکی خەڵکی سەردەشت بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ٧ی بانەمەڕی ٢٧٢١ (٢٧ی ئاوریلی ٢٠٢١)، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری سەردەشت تەقەیان لە پۆلێک کۆڵبەر کردووە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک بە سەختی پێکراوە.

هەواڵنێری هەنگاو لە شاری سەردەشت ناسنامەی ئەم کۆڵبەرەی “سامان ڕەسووڵ زاده” ڕاگەیاندووە.

سامان ڕەسووڵ زاده بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی شاری سەردەشت گوازراوەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە