لە سنوورەکانی ئورمیە چوار کۆڵبەر بریندار کران

هەنگاو:ڕۆژی ڕابردوو چوار کۆڵبەر لە سنوورەکانی پارێزگای ئورمیە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کران.

٤ بەفرانبار ٢٧١٨، ١٠:٠٢

 

هەنگاو:ڕۆژی ڕابردوو چوار کۆڵبەر لە سنوورەکانی پارێزگای ئورمیە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کران.

بەپێی هەواڵی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە (٣ی بەفرانباری ٢٧١٨/٢٤ی دسامبری ٢٠١٨) هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنوری شاری خۆی، کۆڵبەرێکیان بە ناوی “فەرشاد میرزایی” دایە بەر دەستڕێژی گوللە.

فەرشاد میرزایی خەڵکی ئاوایی “بلەسووری خواروو” لە ناوچەی قوتوری خۆی بووە کە دوای ئەوەی کە بە سەختی بریندار بووە بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی شاری وان لە باکووری کوردستان کراو.

لەلایەکی دیکەوە و هەمان ڕۆژ، کۆڵبەرێکی تەمەن ٢٦ ساڵ خەڵکی سەردەشت بە ناوی ستار خزری لە سنووری نێوان سەردەشت و رانیە لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە  درایە بەر دەسترێژی گولە و بریندار کرا، ناوبرا بۆ چارەسەری پزیشکی براوەتە شاری مەهاباد.

هاوکات، دوو کۆڵبەری خەڵکی شاری سەقز بە ناویکانی “ئیبراهیم محەممەد ڕەحیم” تەمەن ٤٠ ساڵ و “عەتا محەممەدزادە” تەمەن ٤٨ ساڵ لە سنوورەکانی سەردەشت  بریندار و بۆ ناوەندە دەرمانیەکانی شاری قەڵادزێ لە هەرێمی کوردستان گوازراونەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە