لە سنە و مەهاباد ٢٨ کرێکاری کورد لە سەر کارەکانیان دەرکران

هەنگاو: لە ماوەی حەفتەی ڕابردوودا لانیکەم ٢٨ی کرێکار لە شارەکانی سنە و مەهاباد لەلایەن کاربەدەستانی خۆیانەوە، لە کار دەرکراون.

٣ بەفرانبار ٢٧١٨، ١٠:٣٤

 

هەنگاو: لە ماوەی حەفتەی ڕابردوودا لانیکەم ٢٨ی کرێکار لە شارەکانی سنە و مەهاباد لەلایەن کاربەدەستانی خۆیانەوە، لە کار دەرکراون.

بەپێی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە (٢٨ی سەرماوەز ٢٧١٨/ ١٩ی دسامبر ٢٠١٨) کۆمپانیای “پارس نور” کە لە بواری دروس کردنی گڵۆپی ماڵ لە شارەکی پیشەیی ژمارە یەکی شاری سنە ئیشی کردووە، بە فەرمانی بەرپرسەکانیان لە سەر کار دەرکراون.

هۆکاری دەرکردنی ئەو سێ کرێکارە کە ناوەکانیان لای هەنگاو پارێزراوە، ناڕەزایەتی دەربرین لەسەر کەم بوون و دواکەوتنی مووچەکەیان بووە.

لەلایەکی دیکەوە، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٥ کرێکار کارگەی بەردتاشی (ئازغ)ی شاری مەهاباد، لەلایەن بەڕێوەبەرانی کارگەکەوە دەرکراون.

ئەو کرێکارانە بە بیانووی نەبوونی فرۆشی بەرهەماکانی کارگەکە لە سەر کاری خۆیان دەرکراون.

شایانی باسە، سەرەڕای دەرکردنی ئەو کرێکارانە هیچ خزمەت گوزاریەکەی بۆ نموونە بیمەی بێکاری بەو کرێکارانە نەدراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە