لە سنە پیاوێک بە چەکوچ ژنەکەی کوشت

کاتژمێر ٧: ٣٠ی ئێوارەی چوارشەممە ١٨ی جۆزەردانی ٢٧٢٢، ژنێکی گەنجی خەڵکی سنە بە ناوی سەرگوڵ ئەکبەری تەمەن ٤٢ س

١٨ جۆزەردان ٢٧٢٢، ٠٨:٥٥


هەنگاو: چوارشەممە ١٨ی جۆزەردانی ٢٧٢٢

کاتژمێر ٧:٣٠ی ئێوارەی چوارشەممە ١٨ی جۆزەردانی ٢٧٢٢، ژنێکی گەنجی خەڵکی سنە بە ناوی سەرگوڵ ئەکبەری تەمەن ٤٢ ساڵ و دایکی سێ منداڵ لەلایەن شووەکەیەوە بە چەکوچ کوژرا.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەوبارەوە بە هەنگاوی ڕاگەیاندووە کە، سەرگوڵ ئەکبەری بە هۆی کێشەی خێزانی و لە ماڵەکەی خۆیاناندا لە گەڕەکی حەسەن ئاوای سنە بە دەستی شووەکەی بە ناوی عیرفان ڕەشیدی کوژراوە.

عیرفان ڕەشیدی خەڵکی گوندی کەرە سی و تووشبووی ماددە هۆشبەرەکانە و دوای ئەنجامی ئەو تاوانە هەڵاتووە و هەتا ئێستا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر نەکراوە. ناوبراو پێشتریش چەندین جار ژنەکەی داوەتە بەر لێدان و کوتان.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٢ هەتا ئێستا (٥ مانگ)، لانی کەم ٦ ژن لە شارەکانی سنە (٢ حاڵەت)، کرماشان (٣ حاڵەت) و سەقز (١ حاڵەت) بە دەستی شووەکانی خۆیان کوژراون.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە