لە سێدارەدانی هاووڵاتیەک لە بەندیخانەی ئورمیە

هەنگاو: حوکمی سێدارەی هاووڵاتییەکی خەڵکی ئورمیە بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست جێبەجێ کرا.

٢١ خەزەڵوەر ٢٧١٩، ١١:٢١

 

هەنگاو: حوکمی سێدارەی هاووڵاتییەکی خەڵکی ئورمیە بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست جێبەجێ کرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەرلەبەیانی ڕۆژی سێ شەممە ٢١ی خەزەڵوەری ٢٧١٩(١٢ی نۆڤەمبەری ٢٠١٩)، حوکمی سێدارەی هاووڵاتییەک بە ناوی “مەیسەم قوربان نژاد” تەمەن ٢٨ ساڵ لە بەندیخانەی ناوەندی ئورمیە بەڕێوەچوو.

مەیسەم قوربان نژاد، هاووڵاتیی ئازەری دانیشتووی ئورمیە بووە کە بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێنردابوو و لەبەندی ٣ی بەندیخانەی ئورمیە ڕاگیرابوو.

هەروەها مێهدی مستەفازادە هاووڵاتیی کوردی خەڵکی ئورمیە کە رۆژی ڕابردوو لەگەڵ مەیسەم گوازرابوویەوە ژووری تاکەکەسی، دوای ڕەزامەندی بنەماڵەی کوژراوەکە، حوکمی سێدارەکەی بەڕێوەنەچووە و ەگڕێندراوەتەوە نێو بەندیخانە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەوبارەوە بە هەنگاوی ڕاگەیاند کە بنەماڵەی کوژراوکە ڕازیبوون کە مێهدی لەماوەی دوو مانگدا بڕی ٥٠٠ میلیۆن تمەن ڕادەستی ئەوان بکات و ئەوانیش ڕەزامەندی بدەن هەتا حوکمەکەی هەڵوەشێتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە