لە سەردەشت دوو کەس کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا

لە سەردەشت دوو کەس کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا

20:45 - 22 July 2019

 

هەنگاو: لە ماوەی کەمتر لە ٢٤ کاتژمێردا، دوو لاو لە شاری سەردەشت خۆیان کوشتووە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە (٣١ی پووشپەڕی ٢٠١٩/ ٢٢ی ژوئیەی ٢٠١٩)، کچێکی تەمەن ١٨ ساڵی خەڵکی سەردەشت بە ناوی “سروە ئیبراهیمی” بە هۆی کێشەی خێزانییەوە خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە. سروە خێزاندار و دایکی منداڵێکیش بووە.

شەوی ڕابردووش لاوێکی تەمەن ٢٥ ساڵ هەر لەو شارە بە ناوی “سیاوەش عەزیزی” بە هۆکارێکی ناڕوون خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

برایەکی سیاوەش بە ناوی “سیروان” ساڵی ڕابردوو لەکاتی کۆڵبەری و بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرابوو.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەماوەی ٤ مانگی ڕابردوودا ٥٢ ژن لە کوردستان خۆیان کوشتووە کە ١٣ کەسیان تەمەنیان ژێر ١٨ ساڵ بووە.