لە سەقز بە تیزاو هێرش کرایە سەر دایکێک و کچەکەی

هەنگاو: شەوی ڕابردوو لە یەکێک لە شەقامەکانی شاری سەقز دایکێک و کچەکەی لە لایەن کەسانێکی نزیک بنەماڵەی خۆیانەوە بە تیز

٢٤ سەرماوەز ٢٧١٩، ١٢:٢٩

 

هەنگاو: شەوی ڕابردوو لە یەکێک لە شەقامەکانی شاری سەقز دایکێک و کچەکەی لە لایەن کەسانێکی نزیک بنەماڵەی خۆیانەوە بە تیزاو هێرش کرایە سەریان و تۆمەتباری سەرەکی دەستبەسەر کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، شەوی شەممە ٢٣ی سەرماوەزی ٢٧١٩ (١٤ی دێسامبری ٢٠١٩)، لە شەقامی سەعدی شاری سەقز، ژنێک لە گەڵ کچە تەمەن ٢٨ ساڵەکەی لە لایەن دوو کەسەوە کە ماتۆریان پێ بوو، کەوتنە بەر پەلامار و تیزاویان بەسەردا پڕژێندرا.

ئەو دووژنە لە پشتەوە تیزاویان بسەردا پڕژێندراوە و دوای وەرگرتنی چارەسەریی پێویست چوونەتەوە ماڵی خۆیان و باری تەندروستییان جێگیرە.

حەمید ڕەزایی، فەرماندەی ئیتزامی شاری سەقز لەوبارەوە ڕایگەیاندووە کە، هۆکاری ئەو کارە کیشەی خێزانی بووە و یەکێک لە نزیکەکانیان کە تۆمەتباری سەرەکی بووە، لەوپەیەوەندییەدا دەستبەسەر کراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە