لە شاری شنۆ چوار هاووڵاتی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کران

هەنگاو: چوار هاووڵاتی خەڵکی شنۆ کە دوو کەسیان باوک و کوڕن لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کران.

١٨ بەفرانبار ٢٧٢١، ١٣:٤٩

 

هەنگاو: چوار هاووڵاتی خەڵکی شنۆ کە دوو کەسیان باوک و کوڕن لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کران.

بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی هەینی ١٧ی بەفرانباری ٢٧٢١ (٧ی ژوئەن ٢٠٢١) هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە شاری شنۆ هەڵیانکوتاوەتە سەر گوندی خانلەر و بایز خارەزم و کوڕەکەی بە ناوی هاورێ خارەزمیان دەستبەسەر کردووە.

هاوکات لە شاری شنۆ هاووڵاتییەکی دیکە بە ناوی ئەیووب موسا لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر کراوە.

لەلایەکی دیکەوە، ڕۆژی چوارشەممە ١٥ی بەفرانبار، هاووڵاتیەکی دیکە بە ناوی ڕەحیم باهیمەت لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەسەتبەسەر کرابوو.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم چوار هاووڵاتییە بە بێ نیشان دانی هیچ بەڵگەیەکی دادوەری و لە ماڵی خۆیاندا دەستبەسەر کراون.

تا کاتی نووسینەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکار و ئەو تۆمەتانەی دراوەتە پاڵیان و شوێنی ڕاگیرانیان لەبەر دەست نیە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە