لە شەش مانگی ڕابردوودا ٣٣١ هاووڵاتیی کورد دەستبەسەر کراون

هەنگاو: لەماوەی شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا مانگانە ٥٥ هاووڵاتیی کورد لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی ئێرنەوە دەستبەسەر کراون.

٧ پووشپەڕ ٢٧١٨، ٢٢:٤٧

 

هەنگاو: لەماوەی شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا مانگانە ٥٥ هاووڵاتیی کورد لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی ئێرنەوە دەستبەسەر کراون.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ”هەنگاو“، لەماوەی شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵی زایینیدا، ناوەندە ئەمنییەکانی ئێران لانیکەم ٣٣١ هاووڵاتیی کوردیان دەستبەسەر کردووە.

ئەم ئامارە بە نیسبەت ماوەی هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو واتە ساڵی ٢٠١٧ کە ١٩٠ هاووڵاتی کورد دەستبەسەر کرابوون، ٧٤٪ بەرز بوونەوەی بە خۆیەوە بینیوە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، زیاترین ڕێژەی دەستبەسەر کران پەیوەندی بە چالاکانی سیاسییەوە هەبووە کە لەو ماوەیەدا ١٩٩ کەس بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و هاوکاری حیزبە کوردیەکانی دژبەری ئێران دەستبەسەر کراون. هەروەها ٩٤ چالاکی مەدەنی، ٢٥ کۆڵبەر، ٧ چالاکی کرێکاری و ٦ چالاکی مەدەنیش دەستبەسەر کراون.

هەروەها زیاترین حاڵەتی دەستبەسەر کردن لە پارێزگای ئورمیە بە ١٣٤ حاڵەت تۆمار کراوە و لە پارێزگاکانی سنە ١١٥ حاڵەت، کرماشان ٤٤ حاڵەت و ئیلامیش ٣٥ حاڵەتی دەستبەسەر کران تۆمار کراوە. دوو هاووڵاتی کوردی خوراسان و هاووڵاتییەکی خەڵکی هەرێمی کوردستانیش لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.

بە پشتبەستن بە وئامارە، ٢٠ چالاکی ژن، ٩ چالاکی میدیایی و ٢٧ چالاکی خوێندکاری لەنێو دەستبەسەر کراواندانی شەش مانگی ڕابردوودان.

کەڵکە وەرگرتن لەو ئامارە بە مەرجی ئاماژە بە ناوی سەرچاوە (هەنگاو) ڕێگەپێدراوە.

 

 

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە