لە شەش مانگی یەکەمی ساڵی ٢٧١٨ی کوردی ٤٤ هاووڵاتیی کورد لەسێدارە دراون

هەنگاو: لەماوەی شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵی کوردی حوکمی سێدارەی ٤٤ هاووڵاتیی کورد لە بەندیخانەکانی ئێرن جێبەجێ کراوە و ١١ چالاکی سیاسی و مەزهەبی کوردی

٣٠ خەرمانان ٢٧١٨، ١١:٥٨

 

هەنگاو: لەماوەی شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵی کوردی حوکمی سێدارەی ٤٤ هاووڵاتیی کورد لە بەندیخانەکانی ئێرن جێبەجێ کراوە و ١١ چالاکی سیاسی و مەزهەبی کوردیش حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپێندراوە.

بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە شەش مانگی یەکەمی ساڵی ٢٧١٨ی کوردی (٢١ی مارس هەتا ٢٢ی سێپتامبری ٢٠١٨)، حوکمی سێدارەی ٤٤ هاووڵاتیی کورد لە ٩ بەندیخانەی ئێران جێبەجێ کراوە کە زیاترینی ئەو حوکمانە لە بەندیخانەکانی ئورمیە، کرماشان و کەرەج بەڕێوە چووە.

ئەو ڕێژەیە بە نیسبەت ماوەی هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو ٢٣٪ کەمی کردووە. لەماوەی شەش مانگی یەکەمی سالی ٢٧١٧ی کوردی حوکمی سێدارەی ٥٧ هاووڵاتیی کورد لە بەندیخانەکانی ئێران جێبەجێ کرابوو.

لە کۆی ئەو ٤٤ هاووڵاتییە کوردەی کە لەو شەش مانگەدا لەسێدارە دراون ١٩ کەسیان خەڵکی پارێزگای ئورمیە، ١٦ کەسیان خەڵکی پارێزگای ئورمیە، ٣ کەسیان خەڵکی پارێزگای سنە، ٣ کەسیان خەڵکی پارێزگای لوڕستان، ٢ کەسیان خەڵکی پارێزگای ئیلام و کەسێکیان خەڵکی پارێزگای خوراسانی باکوور بووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە