لە ١٠ مانگدا ٣٢ خوێندکاری کورد دەستبەسەر کراون

هەنگاو: لە ماوەی دە مانگی ڕابردوودا دەیان خوێندکاری کورد لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون و سێ کەسیان حوکمی بە

٢٨ ڕەزبەر ٢٧١٨، ٢٣:٣٥

 

هەنگاو: لە ماوەی دە مانگی ڕابردوودا دەیان خوێندکاری کورد لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون و سێ کەسیان حوکمی بەندکرانیان بەسەردا سەپێندراوە.

بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لەناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٨ەوە لانیکەم ٣٢ خوێندکاری کورد لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، لە کۆی ئەو ٣٢ خوێندکارەی کە دەستبەسەر کراون ١١ کەسیان خەڵکی پارێزگای سنە، ٩ کەسیان خەڵکی پارێزگای کرماشان، ٩ کەسیان خەڵکی پارێزگای ئورمیە و ٣ کەسیان خەڵکی پارێزگای ئیلام بوون.

یەکێک لەو خوێندکارانەی کە دەستبەسەر رکاوە بەناوی ”تالیب بەساتی وەند“ لەژێر ئەشکەنجەی هێزە ئەمنییەکانی حکومەت لە شاری ئیلام گیانی لە دەست دا.

سێ کەس لەو خوێندکارانە کە دەستبەسەر کرابوون لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە سەرجەم حوکمی ١٨ ساڵ بەندکرانیان بەسەردا سەپێندراوە.

هەروەها سێ کەسیان خوێندکاری کچ بوون و ٢٩ کەسیان خوێندکاری کوڕ بوون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە