لە مانگی ڕابردوو ٦٥ هاووڵاتیی کورد دەستبەسەر کراون

هەنگاو: لەماوەی مانگی ڕابردوودا ڕۆژانە زیاتر لە دوو هاووڵاتیی کورد لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە.

٩ گەلاوێژ ٢٧١٨، ٢٢:٢٣

 

هەنگاو: لەماوەی مانگی ڕابردوودا ڕۆژانە زیاتر لە دوو هاووڵاتیی کورد لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ”هەنگاو“، لەماوەی مانگی ژوئییە(تەمووز) دا ، لانیکەم ٦٥ هاووڵاتیی کورد لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، لەو ماوەیەدا، ٢٠ هاووڵاتیی خەڵکی پارێزگای سنە، ١٦ هاووڵاتی لە پارێزگای ئورمیە، ١٢ هاووڵاتی لە پارێزگای کرماشان، ٢ هاووڵاتی لە پارێزگای ئیلام، ٢ هاووڵاتی لەپارێزگای خوراسانی ڕەزەوی، هاووڵاتییەک لە پارێزگای لوڕستان و ١٢ شوان و مەرداری باکوور و باشووری کوردستان لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.

٢٩ کەس لەو هاووڵاتیانە بە تۆمەتی چالاکی سیاسی، ١٦ کەس بە تۆمەتی چالاکی مەدەنی، ٣ کەس بە تۆمەتی چالاکی کرێکاری و کۆڵبەری و ٥ کەسیش بە تۆمەتی چالاکی مەزهەبی دەستبەسەر کراون. هەر وەک لەسەرەوەش ئاماژەمان داوە ١٢ کەسیان شوان و مەڕداری خەڵکی باکوور و باشووری کوردستان بوون.

هەروەها ٦ کەسی لەوانەی کە دەستبەسەر کراون ژن و ٢ کەسیشیان منداڵ بوون.

 

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە