لە مانگی ژانویەی ٢٠١٩دا حوکمی ٦٠ ساڵ بەندکران بەسەر ١٩ چالاکی کورد سەپاوە

هەنگاو: لە ماوەی مانگی ژانویەی ئەمساڵ، دەزگای دادوەریی حکومەتی ئێران ١٩ چالاکی سیاسی و مەدەنی کوردی بە تۆمەتی ئەنجام دانی چالاکی

١١ ڕێبەندان ٢٧١٨، ١٨:١٥

 

هەنگاو: لە ماوەی مانگی ژانویەی ئەمساڵ، دەزگای دادوەریی حکومەتی ئێران ١٩ چالاکی سیاسی و مەدەنی کوردی بە تۆمەتی ئەنجام دانی چالاکی سیاسی و مەدەنی بە  زیندان مەحکووم کردووە.

بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، دەزگای دادوەریی ئێران لە ماوەی مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠١٩ دا (مانگی ژوئیە)، حوکمی ٥٩ ساڵ و ٦ مانگ بەندکرانی بەسەر ١٩ چالاکی سیاسی و مەدەنی کورد سەپاندووە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرە، لە ماوەی مانگی ژانویەدا، ١٨ هاووڵاتیی کورد بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و هاوکاری حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران سەرجەم حوکمی ٥٦ ساڵ و ٦ مانگ بەندکران و چالاکێکی مەدەنیش حوکمی ٣ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.

بە پشتبەستن بە ئامارەکانی هەنگاو، ٧ کەس لەو چالاکانەی کە حوکمی بەندکرانیان بەسەردا سەپێندراوە خەڵکی بەخشی ڕەبەت سەر بە شاری سەردەشت، ٦ کەسیان خەڵکی شنۆ، ٢ کەسیان خەڵکی پیرانشار و چوار کەسیان خەڵکی شارەکانی سنە، سەقز، بۆکان و ئورمیە بوون.

زۆرترین حوکمی سەپێندراو بۆ ئەو ١٩ چالاکە کوردە ٧ ساڵ و کەمترینیش یەک ساڵ بووە.

ناوی تەواوی ئەو ١٩ کەسە لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی هەنگاو تۆمار کراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە