لە مانگی گەلاوێژدا ٢٠ کۆڵبەر کوژراون و بریندار بوون

هەنگاو: کۆڵبەرێکی دیکە لە سنووری شنۆ بریندار کرا و بە ئەژمار کردنی ئەم حاڵەتە لەماوەی مانگێکدا ٢٠ کۆڵبەر بوونەتە قوربانی.

٣١ گەلاوێژ ٢٧١٩، ٢٠:٥٩

 

هەنگاو: کۆڵبەرێکی دیکە لە سنووری شنۆ بریندار کرا و بە ئەژمار کردنی ئەم حاڵەتە لەماوەی مانگێکدا ٢٠ کۆڵبەر بوونەتە قوربانی.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، شەوی چوارشەممە ٣٠ی گەلاوێژی ٢٧١٩ (٢١ی ئاگۆستی ٢٠١٩)، کۆڵبەرێکی خەڵکی شنۆ بە ناوی ”ناسر نووری“ بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی حکوومەتی ئێران بریندار کراوە.

ئەو کۆڵبەرە لە بەرزاییەکانی کێلەشین کراوەتە ئامانج و بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکانی شاری نەغەدە کراوە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مای مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی گەلاوێژی ئەمساڵدا لانیکەم ٥ کۆڵبەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژراون و ١٥ کۆڵبەری دیکەش بریندار بوون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە