لە ماوەی سێ مانگدا ٦ کرێکاری خەڵک ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە باشووری کوردستان گیانیان لە دەست داوە

هەنگاو: کرێکارێکی خەڵکی ئورمیە لە پارێزگای دهۆکی باشووری کوردستان بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانی لە دەست دا و بە هەژمار کردنی ئەم

٤ ڕێبەندان ٢٧١٩، ١٠:٠٧

 

هەنگاو: کرێکارێکی خەڵکی ئورمیە لە پارێزگای دهۆکی باشووری کوردستان بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانی لە دەست دا و بە هەژمار کردنی ئەم حاڵەتە، لەماوەی سێ مانگی ڕابردوودا ٦ کرێکاری خەڵکی ڕۆژهەڵات لە هەرێمی کوردستان گیانیان لە دەست داوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنج شەممە ٣ی بەفرانباری ٢٧٢٩ (٢٣ی ژانویەی ٢٠٢٠)، کرێکارێکی تەمەن ٣٩ ساڵی خەڵکی ئورمیە بە ناوی ”بەهمەن“ کوڕی ڕەحیم لەکاتی کار کردن لە شاری دهۆک بەهۆی ڕووداوی کارەوە گیانی لە دەست داوە. ناوبراو خێزاندار و باوکی دوو منداڵ بووە.

لەو ڕووداوەدا کرێکارێکی دیکەی خەڵکی ئورمیە بە ناوی ”مەسعوود“ کوڕی عەبدوڕەزاق کە تەمەنی ٢٩ ساڵ بووە بە سەختی بریندار بووە.

هاوکات ولە شاری هەولێر، کرێکارێکی خەڵکی شاری پیرانشار بە ناوی ”حوسێن محەمەدی“ بە هۆی بەربوونەوە لە بینایەکی نیوەکارە بریندار بووە و ئێستا لە ژێر چاوەدێریی پزیشکیدایە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری هەنگاو، لە ماوەی ٣ مانگی ڕابردوودا لانیکەم ٦ کرێکاری خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە باشووری کوردستان بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانیان لە دەست داوە.

ناسنامەی ئەو شەش کرێکارە کە هەواڵەکانیشیان لە بەشی کرێکاری هەنگاو بڵاو کراوەتەوە، بە شێوەی خوارەوەیە؛

بەهمەن قادری خەڵکی بۆکان کە لە هەولێر گیانی لە دەست داوە

ئیرەج سەعیدی خەڵکی ئورمیە کە لە سۆران گیانی لە دەست داوە

هادی سەبووری خەڵکی کامیاران کە لە سۆران گیانی لە دەست داوە

محەمەد قازی ئیبراهیم خەڵکی سەردەشت کە لە سلێمانی گیانی لە دەست داوە

جەمشید ئیزدەی خەڵکی مەریوان کە لە سۆران گیانی لە دەست داوە

بەهمەن کوڕی ڕەحیم و خەڵکی ئورمیە کە لە دهۆک گیانی لە دەست داوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە