لە مەهاباد باوكێک کچەکەی خۆی کوشت

هەنگاو: کچێکی لاوی خەڵکی مەهاباد بە بیانووی هەبوونی پەیوەندی خۆشەویستی لەلایەن باوکیەوە کوژرا.

٢٩ ڕێبەندان ٢٧١٨، ١٣:١٨

 

هەنگاو: کچێکی لاوی خەڵکی مەهاباد بە بیانووی هەبوونی پەیوەندی خۆشەویستی لەلایەن باوکیەوە کوژرا.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە (٢٨ی بەفرانباری ٢٧١٨/ ١٧ی فێریەی ٢٠١٩)، کچێکی تەمەن ١٨ ساڵی خەڵکی مەهاباد بە ناوی ”لیدا ئەحمەدزادە“ بە دەستی باوکی کوژراوە.

ڕۆژی ڕابردوو وا بڵاو کرابوویەوە کە لیدا خۆی کوشتووە، بەڵام دوای بەدواداچوونەکانی هەنگاو دەرکەوت کە ناوبراو بە بیانووی هەبوونی پەیوەندی خۆشەویستی و لەلایەن باوکیەوە کوژراوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەوبارەوە بە هەواڵنێری هەنگاوی ڕاگەیاند کە باوکی لیدا بە ناوی ”ڕەزا“ دوای ئەوەی ئاگادار کراوەتەوە کە کچەکەی پەیوەندی خۆشەویستی هەیە، کاتژمێر ٨:٣٠ خولەکی بەیانی نەیهێشتووە بڕۆوات بۆ قوتابخانە و بە چەکی تاپڕ کوشتوویەتی.

ئەو سەرچاوەیە لە درێژەدا ڕایگەیاند کە ڕەزا ئەحمەدزادە جووتیار و ئەندامی سپای پاسدارانی ئێرانیشە.

دوو حەفتە بەر لە ئێستاش کچێکی تەمەن ١٦ ساڵی خەڵکی دیواندەرە بە ناوی ”هۆزان خواهشی“ بە بیانووی هەبوونی پەیوەندی خۆشەویستی لەلایەن باوکیەوە کوژرابوو.

 

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە