لە نەوسوود منداڵێکی ٤ ساڵە بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کرا

هەنگاو: هێزە چەکدارەکانی ئێران لە شارۆچکەی نەوسوود سەر بە پارێزگای کرماشان تەقەیان لە ئۆتۆمبێلێک کرد و منداڵێکیان بە سەختی بریندار کرد.

١٤ خەرمانان ٢٧٢١، ٢٣:١٩

 

هەنگاو: هێزە چەکدارەکانی ئێران لە شارۆچکەی نەوسوود سەر بە پارێزگای کرماشان تەقەیان لە ئۆتۆمبێلێک کرد و منداڵێکیان بە سەختی بریندار کرد.

بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، شەوی یەکشەممە ١٤ی خەرمانانی ٢٧٢١ (٥ی سێپتامبری ٢٠٢١)، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە شوێنێک بە ناوی قەڵوەز خاڵی پشکنینیان داناوە و لە مەودایەکی زۆر نزیکەوە تەقەیان لە سەرنشینانی ئۆتۆمبێلێک کردووە.

بە وتەی سەرچاوەکانی هەنگاو، لە ئاکامی دەستڕێژی ئەو هێزان منداڵێکی تەمەن ٤ ساڵ بە ناوی “هایا پەیام” کچی پژمان بە سەختی بریندار بووە و بە هۆی ناجێگیربوونی باری تەندروستی بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی شاری پاوە گوازراوەتەوە.

جێگای ئاماژەیە کە هێزە چەکدارەکانی ئێران لە مەودای دوو مەتری تەقەیان لەم ئۆتۆمبێلە کردووە. ئەو هێزانە لە کاتێکدا تەقەیان لەو ئۆتۆمبێلە کردووە کە باوکی هانا چەند جار پێیانی وتووە کە خێزانەکەم پێیە و دەگەڕێینەوە بۆ ماڵەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە