لە هەرسین ژنێک بە دەستی ئامۆزاکەی کوژرا

هەنگاو: ژنێکی لاوی خەڵکی شاری هەرسین سەربە پارێزگای کرماشان دوای ئەوەی شووی بە کەسێکی دیکە ک

٢٠ گەلاوێژ ٢٧٢١، ١٢:١٢

 

هەنگاو: ژنێکی لاوی خەڵکی شاری هەرسین سەربە پارێزگای کرماشان دوای ئەوەی شووی بە کەسێکی دیکە کردووە، لەلایەن کوڕە مامەکەیەوە کوژرا.

بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی رۆڤی هەنگاو، کاتژمێر چواری ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ١٧ی گەلاوێژی ٢٧٢١ (٨ی ئاگۆستی ٢٠٢١) ژنێکی لاو بە ناوی سارا پیرزادی لەلایەن کوڕە ئامۆزاکەی بە ناوی ئارمان پیرزادی کوژرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار ئارمان پیرزادی سارای ئامۆزای خۆشویستووە، دوای ئەوەی شووی بە کەسێکی دیکە کردووە، چووەتە ماڵیان و پێنج گوللەی لە سارا داوە و کوشتوویە  و هاوژینی سارا بە ناوی میلاد جەلالی و برای میلادیشی بریندار کردووە.

ئەم سەرچاوە لە درێژەدا ڕایگەیاندووە، ئارمان پیرزادی تەمەن ٢٣ ساڵ دوای کوشتن و بریندار کردنی ئامۆزاکەی و هاوژینەکەی و برای ئامۆزاکەی دوای گەرانەوەی بۆ ماڵی خۆیان لەڕێگەی خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە