لە ئورمیە ژنێک بە پاساوی شەرەف کوژرا و تەرمەکەی سووتێندرا

هەنگاو: ژنێکی لاوی خەڵکی ئورمیە لە ژێر ناوی شەرەف و نامووس لەلایەن براکەی و باوکیەوە بە شێوەیەکی دڕن

١٨ ڕێبەندان ٢٧٢٠، ١٣:١٧

 

پشتیوانی لە هەنگاو

هەنگاو: ژنێکی لاوی خەڵکی ئورمیە لە ژێر ناوی شەرەف و نامووس لەلایەن براکەی و باوکیەوە بە شێوەیەکی دڕندانە کوژراوە و تەرمەکەشی ئاگر دراوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ١٥ی ڕێبەندانی ٢٧٢٠ (٣ی فێوریەی ٢٠٢١)، ژنێکی تەمەن ٣٢ ساڵی خەڵکی گوندی “گەنگەچین” سەر بە ناوچەی سۆمای برادۆستی ئورمیە بە ناوی “عەشرەت نیکخوویی” بە پاساوی شەرەف و نامووس لەلایەن ئەندامانی بنەماڵەکەیەوە بە شێوەیەکی دڕندانە کوژراە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، براو باوکی عەشرەت نیکخوویی سەرەتا ناوبراویان کوشتووە و دواتر لە کردەوەیەکی نەشیاوی دیکەدا تەرمەکەیان سووتاندووە. تەرمی سووتاوی ئەو ژنە ئێستا لە پزیشکی دادی ئورمیە ڕاگیراوە.

ئەو سەرچاوەیە لە درێژەدا وتی کە عەشرەت دایکی سێ منداڵ بووە و ماوەیەک پێش ئێستا دوای ئەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە پەیوەندی ناوبراو لەگەڵ پیاوێکی دیکە بڵاو بووەتەوە،  هاوژینەکەی تەڵاقی داوە و گەڕاوەتەوە ماڵ باوکی خۆی و لەوێ ژیاوە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ١١ مانگی ڕابردوودا لانیکەم ٧ ژن لە کوردستان لەژێر ناوی نامووس و شەرەف کوژراون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە