لە پارێزگای لوڕستان دوو کەس لەسێدارە دران

هەنگاو: حوکمی سێدارەی دوو هاووڵاتی لە بەندیخانەی برووجێرد سەر بە پارێزگای لوڕستان جێبەجێ کرا.

٢٧ بەفرانبار ٢٧١٩، ٢٢:٣١

 

هەنگاو: حوکمی سێدارەی دوو هاووڵاتی لە بەندیخانەی برووجێرد سەر بە پارێزگای لوڕستان جێبەجێ کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی پێنج شەممە ٢٦ی بەفرانباری ٢٧١٩ (١٦ی ژانویەی ٢٠١٠)، حوکمی سێدارەی دوو هاووڵاتی لە بەندیخانەی شاری برووجێرد جێبەجێ کراوە.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران ناسنامەی یەکێک لەو دوو بەندکراوەی ”حشمەت شێخانی“ تەمەن ٣١ ساڵ ڕاگەیاندووە کە بە تۆمەتی ”قەتڵی ئەنقەست“ دەستبەسەر و حوکمی سێدارەی بە سەردا سەپاوە.

حشمەت شێخانی چوار ساڵ پێش داواکاری خۆشکەکی کوشتبوو و هەر بەو تۆمەتی حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپابوو و لەوکاتەوە لە بەندیخانە ڕاگیرابوو.

ناسنامەی بەندکراوی دیکە هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە ئاشکرا نەبووە و میدیا فەرمییەکانی حکوومەتیش هەواڵەکەیان بڵاو نەکردووەتەوە.

بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ساڵی ٢٠١٩ی زایینیدا لانیکەم ٥٢ هاووڵاتیی کورد لە پارێزگاکانی ئیلام، لوڕستان، کرماشان، سنە، ئورمیە و خوراسان لەسێدارە دراون کە ناسنامەی ٤٦ کەسیان بۆ هەنگاو ڕوون بووەتەوە و ناسنامەی ٦ کەسیان ڕوون نەبووەتەوە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە