لە پاوە پیاوێک دەستدرێژی کردووەتە سەر کچێکی ١٠ ساڵە

هەنگاو: پیاوێکی خەڵکی پاوە دەستدرێژیی کردووەتە سەر کچێکی ١٠ ساڵە کە هاوڕێی منداڵەکەی بووە و ئەو کچە

٤ ڕەزبەر ٢٧٢١، ١٥:٥٣

 

هەنگاو: پیاوێکی خەڵکی پاوە دەستدرێژیی کردووەتە سەر کچێکی ١٠ ساڵە کە هاوڕێی منداڵەکەی بووە و ئەو کچەی کە دەستدرێژی کراوەتە سەر باری دەروونی ناجێگیرە.

بە گوێرەی  ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ٢٩ی خەرمانانی ٢٧٢١ (٢٠ی سێپتامبری ٢٠٢١)، کچێکی تەمەن ١٠ ساڵی خەڵکی پاوە سەر بە پارێزگای کرماشان لەلایەن پیاوێکی ٤٣ ساڵە بە ناوی “ن.غ” دەستدرێژی کراوەتە سەر.

بە وتەی سەرچاوەکانی هەنگاو، ئەو کچەی کە دەستدرێژی کراوەتە سەر (ناسنامەکەی لای هەنگاو پارێزراوە)، خەڵکی سەوڵاوا و دانیشتووی شاری پاوە بوون و هاوتەمەنی کچی نەریمان بووە و بنەماڵەکانیان هاتووچۆیان پێکەوە هەبووە.

ن.غ هەمان ڕۆژ لەلایەن هێزە ئینتزامییەکان دەستبەسەر و بۆ دەستبەسەرگەی دێزڵئاوای کرماشان گوازراوەتەوە و ڕۆژی یەکشەممە ٤ی ڕەزبەر (٢٦ی سێپتامبر) یەکەم دانیشتنی دادگای ناوبراو لە شاری پاوە بەڕێوە چووە.

سەرچاوەکانی هەنگاو ڕایانگەیاندووە کە ئەو کچە ١٠ ساڵانە کە دەستدرێژی کراوەتە سەر ئێستا لە ماڵی باوکی و بە بێ دەستپێڕاگەیشتن بە خزمەگوزاری ڕاوێژکاری ڕاگیراوە و باری دەروونی ناجێگیره.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە