لە ٤٥ ڕۆژدا ٣٠ حاڵەتی خۆکوشتن تۆمارکراوە، هەر حەفتە منداڵێک خۆی کوشتووە

هەنگاو: لە سەرەتای ئەمساڵی زایینییەوە بە شێوەیەکی نێونجی هەر سێ ڕۆژ دوو کەس لە شارەکانی کوردستان خۆیان کوشتووە و هەر حەفتە منداڵێک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

٢٧ ڕێبەندان ٢٧١٨، ٢٢:٢١

 

هەنگاو: لە سەرەتای ئەمساڵی زایینییەوە بە شێوەیەکی نێونجی هەر سێ ڕۆژ دوو کەس لە شارەکانی کوردستان خۆیان کوشتووە و هەر حەفتە منداڵێک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە سەرەتای ئەمساڵی زایینییەوە (٢٠١٩)، لانیکەم ٣٠ حاڵەتی خۆکوشتن لە شارەکانی کوردستان تۆمار کراوە کە ١٧ کەسیان پیاو و ١٣ کەسیان ژن بوون.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، لە کۆی ئەو ٤٠ هاووڵاتییەی کە کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێژاوە ١٦ کەسیان لە ڕێگای خۆهەڵواسین، ٧ کەسیان لە ڕێگای خواردنی حەب، ٢ کەسیان لە ڕێگای خۆسووتاندن، ٢ کەسیان بە چەک و دوو کەسیان خۆیان لە سەر بەرزایی فڕێ داوەتە خوارەوە و شێوەی خۆکوشتنی کەسێکیش نادیارە.

 

زیاتر لە ٤٣٪ی خۆکوشتنەکان بە هۆی هەژاری بووە

بە پشتبەستن بە ئامارەکانی هەنگاو، لە کۆی ئەو ٣٠ کەسەی کە لە ماوەی ئەو ٤٥ ڕۆژەدا  خۆیان کوشتووە ١٣ کەسیان (زیاتر لە ٤٣٪) بە هۆی هەژارییەوە خۆیان کوشتووە و دوای ئەوە زیاترین هۆکاری خۆکوشتنەکان کە ١٢ حاڵەت بووە بە هۆی کێشەی خێزانی بووە. کەسێکیش بە هۆی ئەوەی بنەماڵەکەی ئیزنی کەڵک وەرنەگرتن لە مۆبایلیان پێ نەداوە خۆی کوشتووە و هۆکاری خۆکوشتنی ٤ کەسی بۆ هەنگاو ڕوون نەبووەتەوە.

 

زیاترین حاڵەت لە پارێزگای ئورمیە تۆمارکراوە

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، زیاترین حاڵەتی خۆکوشتن لەو ماوەیەدا لە پارێزگای ئورمیە تۆمار کرااوە کە ١٢ حاڵەت بووە، دوای ئەویش پارێزگای سنە بە ٩ حالەت، کرماشان بە ٥ حاڵەت و ئیلام بە ٤ حاڵەت لە پلەکانی دواتر جێیان گرتووە.

 

لە کۆی ئەو ٣٠ هاووڵاتییەی کە خۆیان کوشتووە ٧ کەسیان (٤ کچ و ٣ کوڕ) تەمەنیان ژیر ١٨ ساڵ و منداڵ بوون.

 

 

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە