لە ٤ ڕۆژدا ٤ کچی کورد هەوڵی خۆکوشتنیان داوە

هەنگاو: لەماوەی چوار ڕۆژی ڕابردوو چوار کچی گەنج لە شارەکانی نەغەدە، سنە و مەریوان هەوڵی خۆکوشتنیان داوە کە دوو کەسیان گیانی خۆی لەدەست داوە.

١٧ بانەمەڕ ٢٧١٨، ١٣:٣٨

 

هەنگاو: لەماوەی چوار ڕۆژی ڕابردوو چوار کچی گەنج لە شارەکانی نەغەدە، سنە و مەریوان هەوڵی خۆکوشتنیان داوە کە دوو کەسیان گیانی خۆی لەدەست داوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی “هەنگاو”، ئێوارەی ڕۆژی شەممە (١٦ی بانەمەڕ/٦ی مەی ٢٠١٨) کچیکی گەنج کە هاواکات دەزگیراندار بووە، لە گەڕەکی (تەقتەقان) شاری سنە لە ڕێگەی خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

ناسنامەی ئەم کچە گەنجە تا ئێستا بۆ “هەنگاو” ڕوون نەبووەتەوە.

لە لایەکی دیکەوە و لە هەمان ڕۆژدا، دوو قوتابی دوا ناوەندی لە شاری نەغەدە پێکەوە بە خواردنی حەبی برینج هەوڵی خۆکوشتنیان داوە و لە ئاکامدا یەکێکیان بە ناوی(س، پ) گیانی لەدەست داوە و هاورێکەی بە ناوی (پ،ق) چوەتە حاڵەتی کۆماوە و ڕەوانەی ناوەندە دەرمانیەکانی ئورمیە کراوە.

ڕۆژی هەینی(١٤ی بانەمەڕ/٤ی مەی) کچێکی تەمەن ١٨ ساڵ خەڵکی لەنجاوای مەریوان، بەناوی (فاتمە) هەوڵی خۆکوشتنی داوە

 و ئێستا لە ناوەند دەرمانی مەریوان لە ژێر چاوەدێری پزیشکیدایە.

بە پشت بەستن بە ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئاماری “هەنگاو” لە ماوەی ١٥ ڕۆژی ڕابردوو لانیکەم ١٣ ژن و کچی کورد لە کوردستان هەوڵی خۆکوشتنیان داوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە