لە کرماشان ٩٣ مەحکووم بە سێدارە لە پەتی سێدارە رزگاریان بووە

هەنگاو: لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا لاوێکی خەڵکی کرماشان کە حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندربوو، دوای ئەوەی توانرا ڕەزامەندی بنەماڵەی کوژراوەک.

٢٦ ڕەزبەر ٢٧١٨، ١٤:٣٠

 

هەنگاو: لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا لاوێکی خەڵکی کرماشان کە حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندربوو، دوای ئەوەی توانرا ڕەزامەندی بنەماڵەی کوژراوەکە بە دەست بێنن، لە سێدارە رزگاری بوو.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئەو لاوە کە خەڵکی کرماشان بووە لە چوار ساڵ پێشەوە دەستبەسە و لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندربوو.

لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا و بە نزیک بوونەوە لە ڕۆژی جێبەجێ کردنی حوکمەکەی، هەوڵەکانی خێرخوازان و چالاکانی مەدەنی ئەو شارە بەری گرت و بنەماڵەکەی کوژراوەکە ڕەزایەتیان دا بەو لاوە کە ناسنامەکەی ”م . ج“ ڕاگەیەندراوە.

لەلایەکی دیکەوە، جەبار تەجەری، سەرۆکی ناوەندی ”تالیف قلوب“ پارێزگای کرماشان ڕایگەیاندووە کە لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا ٩٣ بەندکراوی مەحکووم بە سێدارە دوای ئەوەی توانراوە بنەماڵەی کوژراوەکە ڕازی بکەن لە پەتی سێدارە ڕزگایان بووە.

 

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە