لە کرماشان و بۆکان سێ کەس هەوڵی خۆکوشتنیان دا

هەنگاو: لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوو سێ هاووڵاتی لە شارەکانی کرماشان، و بۆکان هەوڵی خۆکوشتنیان داوە و دوو کەس لەوان گیانی لە دەست داوە.

١٢ خەزەڵوەر ٢٧١٨، ١٥:٢٥

 

هەنگاو: لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوو سێ هاووڵاتی لە شارەکانی کرماشان، و بۆکان هەوڵی خۆکوشتنیان داوە و دوو کەس لەوان گیانی لە دەست داوە.

بەپێی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی “هەنگاو”، ڕۆژی هەینی (١١ی خەزەڵوەری ٢٧١٨/ ٢ی نۆوەمڤەری ٢٠١٨)، مێرمنداڵێکی تەمەن ١٧ ساڵان لە بۆکان، بە ناوی عەلیرەزا  عەبدوڵڵاوەند بە هۆی کێشەی بنەماڵەییەوە لە ڕێگەی خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

لەلایەکی دیکەوە و هەمان ڕۆژ، پیاوێک لە ژێر پردی “لەب ئاو” ی شاری کرماشان، بە هۆی کێشەی ئابووری خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.ناسنامەی ئەو کەسە هێشتا ڕوون نەبووەتەوە.

هەروەها، ئەمڕۆ شەممە ١٢ی خەزەڵوەر، هاووڵاتییەکی تەمەن ٥٢ساڵ لە کرماشان بە هۆی کێشە لەگەڵ براکەی لە گۆڕەپانی ئازادی ئەو شارە گڕی لە جەستەی خۆی بەردا، دواتر خەڵک هەوڵی کووژاندنەوەی ئاگرەکەیان دا و ناوبراو لە مردن ڕزگاری بوو و ئێستا لە ژێر چاوەدێری پزیشکی دایە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە