لە کەرەج هاووڵاتییەکی کورد بە تەقەی هێزەکانی ئێران کوژرا

هەنگاو: هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی کرماشان لە شاری کەرەج بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژراو و دوای ڕادەست کردنە

١٦ جۆزەردان ٢٧٢١، ٠٨:٥٩

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی کرماشان لە شاری کەرەج بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژراو و دوای ڕادەست کردنەوەی تەرمەکەشی یەکێک لە براکانی بە هۆی جەلتەی دڵەوە گیانی لە دەست دا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ١٢ی جۆزەردانی ٢٧٢١ (٢ی ژوئەنی ٢٠٢١)، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە شاری کەرەج لاوێکی خەڵکی کرماشانیان بە ناوی ‘کوروش حەیدەری” داوەتە بەر دەستڕێژی گوللە و کوشتوویانە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە چەکدارەکان بە گومانی هەڵگرتنی ماددەی سڕکەر و بە بێ هیچ جپۆرە ئاگادارکردنەوەویەکی پێش وەختە تەقەیان لە کوروش حەیدەری کردووە.

جێگای ئاماژەیە کە ڕۆژی پێنج شەممە و دویا ئەوەی تەرمەکەی ڕادەستی بنەماڵەکەی کراوەتەوە، برایەکی گەورەتری کورش بە ناوی :سام حەیدەری” جەلتەی دڵ لێی داوە و لەئاکامدا گیانی لە دەست داوە.

کوروش حەیدەری پێشترش بە هەمان تۆمەت دەستبەسەر و ٧ سال لە بەندیخانەی دێزڵئاوای کرماشان بەندکرابوو و دوای ئازادی لە شاری کەرەج نیشتەجێ ببوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە