لە گەڕەکێکی شاری سنە لە یەک مانگدا ٧ ژن خۆیان کوشتووە

هەنگاو: لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا ژنێک لە سنە و پیاوێک لە دێولان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

١٣ خەزەڵوەر ٢٧١٩، ١٤:١١

 

هەنگاو: لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا ژنێک لە سنە و پیاوێک لە دێولان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕؤژی یەکشەممە ١٢ی خەزەڵوەری ٢٧١٩ (٣ی نۆڤەمبری ٢٠١٩)، ژنێکی لاوی دانیشتووی گەڕەکی نایسەر بە هۆی کێشەی خێزانییەوە خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

هەواڵنێری هەنگاو لە شاری سنە ناسنامەی ئەو ژنەی ”گەوهەر سەفەریان“ تەمەن ٤٠ ساڵ ڕاگەیاندووە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری هەنگاو، لە ماوەیم انگی ڕابردوودا لانیکەم ٧ ژن لە گەڕەکی نایسەری سنە خۆیان کوشتووە.

هەروەها، ڕۆژی شەممە ١١ی خەزەڵوەر، لاوێکی تەمەن ٢٨ ساڵی خەڵکی دێولان بە ناوی ”کەیوان“ کوڕێ محەمەد شەریف، بە هۆی کێشەی ئابووری خۆی هەڵواسیوە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە