لە ئیسفەهان هاووڵاتییەکی خەڵکی لوڕستان لەسێدارە درا

هەنگاو: حوکمی سێدارەی هاووڵاتییەکی خەڵکی پارێزگای لوڕستان لە بەندیخانەی ناوەندیی ئیسفەهان جێبەجێ کرا.

٢١ خەرمانان ٢٧٢٠، ١٠:٥٤

 

هەنگاو: حوکمی سێدارەی هاووڵاتییەکی خەڵکی پارێزگای لوڕستان لە بەندیخانەی ناوەندیی ئیسفەهان جێبەجێ کرا.

 

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ١٧ی خەرمانانی ٢٧٢٠ (٧ی سێپتامبری ٢٠٢٠)، حوکمی سێدارەی هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری دوروود سەر بە پارێزگای لوڕستان بە ناوی ”فەتحعەلی بێهوەند“ لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری ئیسفەهان جێبەجێ کراوە.

 

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران لەوبارەوە ڕایگەیاندووە کە فەتحعەلی بێهوەند ٧ ساڵ پێش بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست دەستبەسەر و حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپاوە.


لەو ڕاپۆرتەدا هاتووە کە بنەماڵەی کوژراوەکە ماوەی سێ مانگ مۆڵەتیان بە بنەماڵەی بێهوەند داوە هەتا بڕی پارەی دیە دابین بکەن، بەڵام ئەوان نەیانتوانیوە ئەو بڕە پارەیە دابین بکەن و دواجار ڕۆژی دووشەممە حوکمەکەی جێبەجێ کراوە.

 

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، میدیا حکوومەتی و بەرپرسانی دەزگای دادوەریی حکوومەت هەواڵی لەسێدارەدانی ئەم هاووڵاتییە کوردەیان ڕانەگەیاندووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە