لە یەک حەفتەدا ٢٠ هاووڵاتیی کورد دەستبەسەر کراون

هەنگاو: لە ماوەی حەفتەی ڕابردوودا لانیکەم ٢٠ هاووڵاتیی کورد لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون کە دوو .

١٨ گەلاوێژ ٢٧٢٠، ١٢:١٣


هەنگاو: لە ماوەی حەفتەی ڕابردوودا لانیکەم ٢٠ هاووڵاتیی کورد لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون کە دوو کەسیان مێرمنداڵ و تەمەنیان ژێر ١٨ ساڵ بووە.

بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی حەوتووی یەکەمی مانگی ئاگۆست (ئاب)، لانیکەم ٢٠ هاووڵاتیی کورد لە شارەکانی پیرانشار، سەقز، داڵاهۆ، بۆکان و پاوە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەتەوە دەستبەسەر کراون.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، هەموو ئەو ٢٠ کەسە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکوومەت دەستبەسەر کراون.

چوار کەس لە دەستبەسەر کراوەکان ژن و دوو کەسیان مێرمنداڵ و تەمەنیان ژێر ١٨ ساڵ بووە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە