لە یەک مانگدا دوو کۆڵبەری کورد دوای دەستبەسەر کران گوللەباران کراون + وێنە

هەنگاو: لەماوەی مانگی ڕابردوودا دوو کۆڵبەری کورد لە شارەکانی بانە و نەوسوود دوای ئەوەی کە لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کر.

١٢ ڕەزبەر ٢٧١٨، ١٤:٥٤

 

هەنگاو: لەماوەی مانگی ڕابردوودا دوو کۆڵبەری کورد لە شارەکانی بانە و نەوسوود دوای ئەوەی کە لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون، گوللە باران کراون.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، عەزیم ئەحمەدی تەمەن ٤٢ ساڵ کە ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە (١١ی ڕەزبەری ٢٧١٨ / ٣ی ئۆکتۆبری ٢٠١٨) لەکاتی کۆڵبەری لە سنووری نەوسوود کوژرا، لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە سەرەتا دەستبەسەر و دواتر گوللەباران کراوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو پەیوەندییەدا بە هەواڵنێری هەنگاوی ڕاگەیاند ”عەزیم لە کاتێکدا کە دەستبەسەر و سەرقاڵی قسە کردن بووە لەگەڵ هێزە چەکدارەکانی ئێران، لە مەودایەکی نزیکەوە تەقەی لێکراوە و کوژراوە.

ئەمە دووهەمین حاڵەتی گوللەبارانی کردنی کۆڵبەرانی کورد دوای دەستبەسەر کرانە کە لە ماوەی یەک مانگدا تۆمار کراوە.

سەرەتای مانگی خەرمانانی ئەمساڵ (نزیکەی ٤٠ ڕؤژ پێش ئێستا) کۆڵبەرێکی دیکەی خەڵکی بانە بەناوی مەحموود کتابی دوای دەستبەسەر کران گوللەباران کرابوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە