لەبەرەبەرەی جێبەجێکردنی حوکمی سێدارەی ڕامین حوسێن پەناهی، لەشاری سنە ڕەشبگیری دەستی پێکردووە

هەنگاو: لەبەرەبەرەی جێبەجێکردنی حوکمی ڕامین حوسێن پەناهی بەندکراوی سیاسی محکووم بە سێدارە، چەندین چالاکی کرێکاری و مەدەنی دانیشتووی شاری.

١٣ خەرمانان ٢٧١٨، ٢٠:٣١

 

هەنگاو: لەبەرەبەرەی جێبەجێکردنی حوکمی ڕامین حوسێن پەناهی بەندکراوی سیاسی محکووم بە سێدارە، چەندین چالاکی کرێکاری و مەدەنی دانیشتووی شاری سنە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی ئەو شارەوە دەستبەسەر کران.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، هێزە ئەمنییەکانی حوکمەتی ئێران لە شاری سنە، ئەمڕۆ سێشەممە (١٣ی خەرمانان / ٤ی سێپتامبر)، هەڵیان کوتاوەتە سەر ماڵی زیاتر لە دە چالاکی مەدەنی و کرێکاری و پاش دەستبەسەر کران بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە.

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە ناسنامەی ٥ کەس لەو دەستبەسەر کراوانە بۆ هەنگاو ئاشکرا بووە کە بە شێوەی خوارەوەیە؛

١ـ سامان مەنسووری چالاکی ژینگەپارێز

٢ـ جەماڵ محەمەدی جالاکی ژینگەپارێز

٣ـ خالید حوسێنی چالاکی کرێکاری

٤ـ مزەفەر ساڵح نیا چالاکی کرێکاری
٥ـ ئومید ئەسەدی چالاکی کرێکاری

 

ناسنامەی باقی دەستبەسەر کراوەکان هەتا ئێستا بۆ هەنگاو ئاشکرا نەبووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ڕەشبگیری چالاکانی مەدەنی و کرێکاری شاری سنە لەبەرەبەرەی جێبەجێکردنی حوکمی سێدارەی ڕامین حوسین پەناهی، هەوڵی ئەو ناوەندانەیە بۆ پێشگرتن لە هەر جۆرە کۆبوونەوە و گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتی و هەربۆیەش دەستی کردووە بە دەستبەسەر کردنی ئەو کەسانەی کە لەڕابردوودا ڕۆڵیان هەبووە لە ڕێکخستنی ناڕەزایەتییەکاندا.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە